Abdullah Shukur
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلایمیر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و دواپێشھاتەکانی سووریا کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و دواپێشھاتەکانی سووریا کراوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون پاککردنەوەی ناوچەی عەفرینە لە رێکخراوەکانی تیرۆریستی پەیەدە/یەپەگە و داعش.
سەرکۆماری تورکیا جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دەخاتە ژێر گەرەنتییەوە و یەکپارچەیی خاکی سووریاش گرنگی خۆی ھەیە.
ھەردوو سەرۆکەکە، پێداگربوون لەسەر ھەوڵی ھاوبەشی وڵاتەکانیان لەمەڕ سەرکەوتنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا کە بڕیارە لە سۆچی بەڕێوەبچێت.