Ramal Abdullah Mahmood
21 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2017
گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ رایگەیاند، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رێکەوتی ٣ی ئایار لە شاری سۆچی کۆدەبنەوە.
پێسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی RIA-Novosti رایگەیاند لە کۆبووەنەکەی سۆچیدا ئەردۆغان و پوتین رەوشی سووریا تاوتوێ دەکەن.
پێسکۆڤ لەبارەی کۆبوونەوەکە زانیاری دیکەی نەدا.
شایانی باسە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هەماهەنگی تورکیا-رووسیا لە ١٠ی ئاداری رابردوو لە مۆسکۆ کۆبوونەوە.