27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
بەغد - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان عادل عەبدولمەهدی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندیی دوو وڵات، هاوکارییەکان لە بوارە هاوبەشەکان و پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کراوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی پرسی خۆپیشاندانەکانی عێراقی بۆ سەرکۆماری تورکیا روون کردووەتەوە و باسی لە جیاکردنەوەی تێکدەران لە خۆپیشاندەرە راستەقینەکان کردووەتەوە و شێوازی مامەڵە لەگەڵیان کردووەتەوە.