Çiğdem Alyanak,Andaç Hongur
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای له هەموو جیهانی ئیسلامی كرد پشتیوانی له ئه‌لبانیا بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌ژاندووه.
له گوتارێكیدا كه له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی وه‌زیران له ٣٥هه‌مین كۆنفرانسى İSEDAK پێشكه‌شی كرد كه له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به پێشوازیكردن له به‌شداربووان له ئیستانبوڵ كه خاڵی كۆكردنه‌وه‌ی شارستانیه‌ت و كلتووری گۆشه جیاوازه‌كانی جوگرافیيهكهیه.
ئه‌ردۆغان داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه كرد كه به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و، شیفای به‌په‌له‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی بوومهلهرزهكهم پێگه‌شت دوو جار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا، ئێدی راما ئه‌نجامدا. سه‌ره‌خۆشیمان لێ‌كرد. كۆبوونه‌وه‌ی ئهمڕۆمانم له‌گه‌ڵ بهشكرد. له‌و په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهی دوێنێ شه‌و ئه‌نجامماندا هێشتا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدابوو ٢٦ و ژماره‌ی بریندارانیش له ده‌وروبه‌ری ٦٠٠دا بوو. به دڵنیاییه‌وه شاره‌كان به واتایه‌كی جددی وێران بوون. لێره شتێك هه‌یه كه له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه، له‌و باوه‌ڕه‌دام لێره له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌نگاو بگرینه‌به‌ر، په‌یوه‌ست به‌و بینا رووخاوانهش له پاڵ ئهلبانیادابین كه به‌تایبه‌تی ئه‌وه ئه‌ركمانه وه‌ك رێكخستنی گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و هه‌نگاوانه زۆر به‌سوود ده‌بن. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه ئه‌ركی برایه‌تیمانه. من لێره‌وه له رێگه‌ی ئێوه‌وه داوا له هه‌موو جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌م پشتیوانی له ئه‌لبانیا بكه‌ن''.
- ''سه‌رچاوه سروشتییه‌كانمان وڵاتانی خۆرئاوا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات''
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه وه‌ك جیهانی ئیسلامی رووبه‌ڕووی زۆر هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه هه‌ر له تیرۆره‌وه تا شه‌ڕی ناوخۆ، له ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی تا نه‌زانی كه پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌مووی ''خستوومه‌ته ژێر پێكانمه‌وه''. رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كه ئاشكرایه خزمه‌ت به چی و كێ ده‌كه‌ن مزگه‌وت، قوتابخانه و بازاڕه‌كانیان خه‌ڵتانی خوێن كردووه.
راشیگه‌یاند ''به داخه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی برسێتی، هه‌ژاری، وشكه‌ساڵی و نادادپه‌روه‌ری داهاتیان تێدایه هه‌ر ولاتانی ئیسلامین. له كۆی ٥٤ وڵات كه كورتهێنانی خۆراكی هه‌یه و داهاتی كه‌مه له جیهاندا ٢٨ دانه‌یان ئه‌ندامی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامین. له كاتێكدا وڵاتانی ئیسلامی خاوه‌نی له‌سه‌دا ٢٤ی دانیشتوانی جیهانه، به‌ڵام ته‌نیا به‌شی له‌سه‌دا ٩،٧ی نوێنه‌رایه‌تی ئابووری جیهانی ده‌كات. به‌شی هه‌نارده‌مان له به‌رهه‌مه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای باڵا ته‌نانه‌ت ناگاته له‌سه‌دا چوار. وەک موسوڵمانان هێشتا نەمانتوانیوە لەو خاکە مردووە رزگارمان بێت کەبەسەرماندا دراوە. سه‌رچاوه سروشتییه‌كانمان كه لوتفێكی خوایه بۆمان وڵاتانی خۆرئاوا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، نه‌ك گه‌له‌كانمان. جیهانی ئیسلامی بەهۆی ئەوەی وەک خشتی هەڵچنراوی دیوارێک بەیەکەوە نەبەستراونەتەوە، بە ئاسانی یارییان پێدەکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئابووریی به‌هێز، ژماره‌ی دانیشتوان و توانای خۆمانین به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی یهكنین له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌پێی پێویست گوێمان لێناگیرێت''.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كاتێ ته‌ماشای جوگرافیای ئیسلام ده‌كرێت به زۆری تراژیدیا، ئازار و شه‌ڕ به‌دیده‌كرێت و، رایگه‌یاند ''كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌ی ١،٧ میلیاریه كه وزه‌كه‌ی به رۆژه‌ڤی ده‌ستكرده‌وه به‌هه‌ده‌ر ده‌دات. ئه‌و خوێنه‌ی به‌و چه‌كانه ده‌ڕێژرێت كه بازرگانانی چه‌كی خۆرئاوایی ده‌یفرۆشن زۆربه‌ی خوێنی موسوڵمانانه. ئه‌و كه‌سانه‌شی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌یانكوژن هه‌ر موسوڵمانانن. به‌داخه‌وه له جیهانی ئه‌مڕۆماندا هیچ شتێك هێنده‌ی خوێن و گیانی موسوڵمان هه‌رزان نییه. ملیۆنێك خوشك و برای سووریمان كه له ژێر بۆمبه بهرمیلیهكاندا گیانیان سپارد، به‌لای كه‌سانێكه‌وه ته‌نیا ئامارێكه و هیچی كه. ئه‌و تراژیدیایه‌ی له یه‌مه‌ن ده‌گوزه‌رێت كه منداڵان له‌برسا ئێسك و پێستیان ماوه‌ته‌وه جگه له چه‌ند وڵات و رێكخراوێك هیچ كه‌سێك به‌خه‌یاڵیدا نایه‌ت. هاوار و ناڵه‌ی ئه‌و رۆڵانه‌ی له‌كاتی یاریكردندا له كه‌ناراوی كه‌رتی غه‌ززه بێ به‌زه‌ییانه كوژران هیچ رێكخراوێك به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه نه‌یبیست. له سۆماڵه‌وه تا ئه‌فغانستان، له ئاراكانهوه تا توركستان و لیبیا، له هه‌ركوێیه‌ك بڕوانیت، رووبه‌ڕووی هه‌مان ئازار و تراژیدیا ده‌بیته‌وه''.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه كاتێ موسوڵمانان ده‌بنه جێی باس كوشتار، سته‌م و سته‌مدیدان هه‌ر یه‌كێكیان وه‌ك وێنه‌یه‌ك ده‌بینرێن و، گوتی: ''به دڵنیاییه‌وه ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌رپرسن له پاراستنی ئاشتیی و سه‌قامگیری جیهانی وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش زۆر ئه‌ركی هه‌یه. ئه‌م پێكهاتانه له‌بری راگرتنی دادپه‌روه‌ری و راستیی لهبهرژهوهندنی پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه و به ئارازووی خۆیان بڕیار ده‌رده‌كه‌ن''.