Fırat Taşdemir
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
٢٠ ئەندامی رێکخراوی چالاکوانانی ژینگەیی دەریاچەی وان بە دروشمی "با دەریاچەی وان پیس نەبێت و بەشینی بمێنێتەوە" لە وان-ەوە بە پاسکیل گەیشتنە شاری ئەنقەرە.
چالاکوانەکان دوای گەشتە ١٢ رۆژەییەکەیان لە ناوەڕاستی شاری ئەنقەرە گردبوونەوەیەکیان ساز کرد.
سەرۆکی رێکخراوەکە، ئەردۆغان ئۆزەل لە میانی گوتەیەکدا داوای کرد ئاوی دەریاچەی وان بەپاکی بمێنێتەوە و گوتی: "لەبەر ئەوەی دەریاچەی وان بووەتە حەوزێکی داخراو، رۆژ دوای رۆژ ئاوەکەی پیستر دەبێت، ئێمەش بۆ رێگریکردن لەمە چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەین. لە وانەوە بە پاسکیل هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەترمان بڕیوە و هاتووین بۆ ئەنقەرە. دەمانەوێت داواکارییەکەمان بگەیەنینە بەرپرسان. ئامانجمانە ئەم رۆژەڤە بە گەرمی بهێڵینەوە و ئەم سەرمایە سروستییە گرنگەی وڵاتەکەمان بەخاوینی رادەستی نەوەی داهاتوو بکەین".