Ahmet Kaplan,Hasan Namlı
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2019
دیاربەکر - AA
چالاکی دانیشتنی دایکان لە دیاربەکر بەتۆمەتی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ شاخ لەبەردەم بینای هەدەپە لە شارەکە بەردەوای هەیە و چوار خێزانی دیکە چوونە نێو ناڕەزایەتییەکەوە.
دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا هەریەک لە دایکە فەوزیە چەتینکایا، رەمزیە ئاککیۆین و ئایشەگول بیچەر بەپاساوی رفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن هەدەپەوە بۆ شاخ، لەبەردەم بارەگای هەدەپە دەستیان دابوویە چالاکی دانیشتن، دوێنێش جەلیل بەگداش کە کوڕە ١٧ ساڵەکەی رفێندراوە بەناوی یوسوف بەگداش-ەوە بەشداری لە چالاکییەکەدا کرد.
ئەمڕۆش لە مالاتیا-وە دایکە سەعدیە ئۆزبەی و لە عەنتاب-ەوە دایکە سۆنگول و باوکە شەوکەت ئاڵتنتاش و لە ماردین-ەوە دایکە ئەمینە و باوکە شێخموس کایا و لە مێرسین-ەوە رەحیمە ئویماز کە برازایەکی لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە رفێندرابوو، بەشداریان لە چالاکی دانیشتندا لە دیاربەکر کرد.
بەشداربووانی چالاکییەکە ناڕەزایەتییەکانیان گەیاندە هەدەپە.
- کوڕەکەم دەوێتەوە.
دایکە ئەمینە کە لە ماردین-ەوە هاتووە لە لێدوانێکدا بەزمانی کوردی گوتی: "ئەمانە چی مافێکیان بەئێمەوە هەیە؟ ئەمانە موسڵمان نین. ئەگەر موسڵمان بوونایە، کوڕەکەمیان نەدەڕفاند، ئێمەیان پەرێشان نەدەکرد. جەرگیان سووتاندین.. یەزدان جەرگی ئەوانیش بسووتێنێت. منداڵانی ئەوان لە ئەمریکا دەخوێنن، بۆچی ئەوان نانێرن؟ منداڵەکانمان دەبەنە قەندیل. ئێرە، هەدەپە قەندیلە. هەدەپە منداڵەکەم لە کوێ دەهێنێت با بیهێنێت، من منداڵەکەمم دەوێت. لێرە ناڕۆم، وەڵا ئێرە دەڕووخێنم. ئەمانە ویژدان و دین و ئیمانیان نییە. ئەمانە بۆ ئەمریکا کار دەکەن. ئەمانە کورد نین، پیاوی ئەمریکان".
پوڕە رەحیمە ئویماز کە لە مێرسین-ەوە هاتبوو گوتی: "ئەگەر ئەوان کەمێک ویژدان و مرۆڤایەتییان تێدابێت، دەبێت بەس بێت. دایکان تاوانیان چییە؟ دایکان بێ خەون و خەمیان هەیە".
لە لایەکی ترەوە شەوکەت ئاڵتنتاش گوتی: "ئەمە چی جۆرە بیروڕایەکە؟ چۆن دەتوانن ئەمە لە من بگەیەنن؟ تا کوڕەکەم دێتەوە لێرە ناڕۆم".