Sangar Hamad Azeez
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
باتمان
دوای هێوربوونەوەی رەوشی شارۆچکەی حەسەن کەیف و زۆربوونی ئاو لە ناوچەکە بەهۆی دروستکردنی بەنداوی ئیلیسو بە مەبەستی راکێشانی گەشتیار چالاکی جۆراوجۆری ئاوی ئەنجام دەدرێت.
بارودۆخی شارۆچکەی حەسەن کەیف کە بەهۆی پەلامارەکانی پەکەکەوە ماوەیەک رووبەڕووی ناخۆشی بووە وە لە ئێستادا بە ئەنجام دانی چالاکی جۆراوجۆر بووەتەوە جێی سەرنجی گەشیاران.
شەهموس یلدز کە گەشتارێکە ماتۆڕێکی ئاوی لە بۆدروم کڕیووە و لەگەڵ خۆی بۆ شارۆچکەکەی هێناوە لە لێدوانێکی بۆ ئانادۆڵو گوتی: "بە ئامانجی راکێشانی سەرنجی گەشتیاران ئەو ماتۆڕە ئاوییەم کڕی و هێنام بۆ شارۆچکەکە، دوای تەواوکردنی بەنداوی ئیلی سو لێرە دەریاچەیەک دروست دەبێت و رێژەی ئاو زۆر زۆر دەبێت. بۆیە بیرم لە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک کردەوە. لەگەڵ تەواوبوونی بەنداوەکەوە چوار دانە ماتۆڕی ئاوی بۆ شارۆچکەکە دەهێنم".
گەشتارێک بەناوی موستەفا کاڤاک بۆ ئانادۆڵو گوتی: "بینینی ئەو جۆرە چالاکیانە لە حەسەن کەیف دڵخۆشکەرە،تاچەند سالێک لەمەوبەر تەنیا لە رێگەی تەلەڤیزیۆنەوە ئامێری "جێتسکی" ماتۆڕی ئاویم دەبینی بەڵام ئێستا بووە بەڕاستی لەمەودوا لەو باوەڕەدام گەشتارێکی زۆر روو لێرە بکەن ".