Hemın Othman Mohammed,
16 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
له ئه‌نجامی بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باكووری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و فڕۆكه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه، 27 تیرۆریستی داعش كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، دوێنێ چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باكووری شاری حه‌له‌ب كراوه‌ته ئامانج.
له‌كاتێكدا تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ئه‌و ئامانجانه‌ی داعشی بۆردومان ده‌كرد، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سێ هێرشی ئاسمانی جیاوازیان بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجامداوه، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌شدا 27 تیرۆریستی داعش كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ژێر دەسەڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاركراون.