Ramal Abdullah Mahmood
08 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند: "ئەجێندا و رۆژەڤێکی نهێنیمان لە عێراق و سووریا نییە. یەکگرتوویی، پێکەوەیی، ئاسوودەیی و ئاشتیمان بۆ هەموو وڵاتان دەوێت. لەپێناو ئەمەش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان".
چاوشئۆغڵو لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە دوا و گوتی: "هەر چۆنێک بێت دوای ئەوەی کار لە کار ترازا ئینجا وڵاتانی رۆژئاوا لەوە تێگەیشتن کە ئێمە دەمانەویست تێیان بگەیەنین و دەڵێن 'ئێمە هەڵە بووین'، نەدەبوو سەرنجیان نەدابووایە. ئێستا ئەمریکا دوای سەردانی دواییمان بۆ واشنتۆن هەموو دەیانگوت 'چونکە گوێمان بە پێشنیارەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٢ نەدا گەورەترین هەڵەمان کرد. بەڵام ئێستاش تورکیا پێشنیار دەکات. ئێمە ئەجێندا و رۆژەڤێکی نهێنیمان لە عێراق و سووریا نییە. یەکگرتوویی، پێکەوەیی، ئاسوودەیی و ئاشتیمان بۆ هەموو وڵاتان دەوێت. لەپێناو ئەمەش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان".