Oktay Özden
15 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2021
ئانتالیا- AA
پێنجەم رۆژی پەنجا و شەشەمین خولی پاسکیلسواری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە شارۆچکەی کەمەر سەربە پارێزگای ئانتالیا دەستیپێکرد.
بڕیارە پاسکیلسوارییەکەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ئێلمالی کۆتایی بێت و پاسکیلسوارەکان بە درێژایی ١٦٠،٣ کیلۆمەتر پاسکیلسواری بکەن.
بەهۆی بەفربارینەوە رۆژی یەکەمی پەنجا و شەشەمین خولی پاسکیلسواری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کە نەوشەهیر-کاپادۆکیا بوو هەڵوەشایەوە، بەڵام رۆژەکانی دواتری خولەکە لە قۆنیا- کۆنیا، بەیشەهیر-ئالانیا و ئالانیا-کەمەر بەردەوامبوون و لە هەر سێ رۆژەکەدا پاسکیلسواری بەریتانی، مارک کاڤەندیش کە ئەندامی تیمی کویک ستێپ-ی بەلجکییە، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.