Tevfik Durul,Muhammed Ali Kamal
05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرای كرد، تا ئێستا ٤٧٣ هاووڵاتیی تورکیا به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ده‌ره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له ناوه‌ندی پشتیوانیی و هه‌ماهه‌نگیی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سازی كرد روونكردنه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، توركیا له رێگه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی گرتییه‌به‌ر و ئه‌و به‌ره‌نگارییه سه‌ركه‌وتووه‌ی له دژی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامیدا، بووه‌ته نموونه بۆ سه‌رجه‌م جیهان و پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه ئه‌م په‌تایه ده‌ریخست كه وڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی سیستمێكی ته‌ندروستی چه‌ند به‌هێزه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له كاتێكدا له ناوخۆدا به‌ره‌نگاری په‌تاكه ده‌بنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هاوكارییان ئه‌نجامداوه و هه‌وڵیانداوه وه‌ڵامگۆی داواكاریی وڵاتان بن بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی پێیان به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستییه ناوخۆییه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌كرد كاریان كردووه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانیان بۆ توركیا و گوتی: "له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا داوای ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانمان پێگه‌یشت. تا ئێستا له ١٠٣ وڵاته‌وه زیاتر له ٦٥ هه‌زار هاووڵاتییمان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. له رۆژی ١٦ی نیساندا به فه‌رمانی سه‌ركۆمارمان، هه‌ڵمه‌تی دووه‌می دهربازكردنمان ده‌ست پێ كرد. له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ له ٨٣ وڵاته‌وه به ١٥٧ گه‌شت، نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار هاووڵاتییمان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه وڵات. له رۆژانی داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین لە هێنانه‌وه‌ی هاووڵاتییانمان".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكراشی كرد، تا ئێستا ٤٧٣ هاووڵاتیی تورکیا به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ده‌ره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌رمی زیاتر له ٣٥٠ كه‌سیان هێنراوه‌ته‌وه توركیا.