Betül Yürük
21 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2021
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگهیاند: "ئەم کردەوە شەرانگێزییانە بە تاوانی جەنگ دادەنرێن، ناچارین ئەنجامدەری تاوانەکە ئاشکرابکەین، تاکە بەرپرس لەوەی کە ئەمڕۆ لە قودس، کەناری رۆژئاوا و غەززە روودەدات ئیسرائیلە".
مەولود چاوشئۆغڵو لە دەستپێکی گوتارەکەیدا کە لە میانی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەڕێوەچوو، پێشكهشیكرد، سوپاسی سەرۆکی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڤۆڵکان بۆزکر-ی کرد بۆ دەستپێشخەرییەكەى بهمهبهستی ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە.
چاوشئۆغڵو سەبارەت بە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین رایگهیاند: "بێدەنگی لەبەرامبەر نادادپەروەریی لەگەڵ ھاوبەشبوون لەو تاوانەی کە ئەنجامدراوە ھەمان شتە. ئەوەی لە بەرامبەر نادادپەروەریی بێدەنگ دەبێت شەیتانێکی بێ زمانە".
گوتیشی: "گەمارۆی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ئەو خاکەی کردووەتە گەورەترین زیندانیی کراوە لە جیھاندا".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە کارکردن لەسەر میکانیزمی پاراستنی نێودەوڵەتیی بۆ سڤیلەکانی فەڵەستین کردهوه و رایگهیاند: "دەبێت کار لەسەر میکانیزمی پاراستنی نێودەوڵەتیی بۆ سڤیلەکانی فەڵەستین بکەین. دەبێت ئەم کارانە، لە رێگەی ئەو ھێزە نێودەوڵەتییەی کە لە رێگەی ھاوکاری سەربازیی و دارایی وڵاتانی خۆبەخشەوە پێکدەھێندرێت، پاراستنی جەستەییش لەخۆبگرێت".