Esat Fırat
21 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2021
قودس- AA
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، سامی ئه‌بو زوهری، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه ئاگربه‌ستی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا له كه‌رتی غه‌ززه، له‌مشه‌و كاتژمێر ٠٢:٠٠ه‌وه به‌كاتی ناوخۆ، ده‌ستپێده‌كات.
سامی ئه‌بو زوهری له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، میسر بڕیاری ئاگربه‌سته‌كه‌ی ئیسرائیلی پێ راگه‌یاندوون.
زوهری باسی له‌وه‌كرد ئاگربه‌سته‌كه له‌مشه‌و كاتژمێر ٠٢:٠٠ه‌وه به‌كاتی ناوخۆ ده‌ستپێده‌كات و رایگه‌یاند: "ئه‌م جه‌نگه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه به‌ره‌نگاریی فه‌ڵه‌ستین له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه".
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له كۆتاییدا ئیسرائیل ناچاربووه هێرشه‌كان رابگرێت و رایگه‌یاند:
"له كۆتاییدا دوژمن سه‌ری شۆڕكرد له‌پێناو راگرتنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و قودس. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ر دۆخێك‌دا گه‌لی فه‌ڵه‌ستینمان بپارێزین و به ده‌وڵه‌تی داگیركا‌ر ده‌ڵێین، 'ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه!' ".
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیاكانی ئیسرائیل‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل، ئاگربەستی لە کەرتی غەززەی داگیرکراو و کۆتاییھێنان بەو ھێرشانەی کە لە ١٠ی ئایارەوە بەردەوامە، پەسەندکردووه.