Muhammet Ali Kemal
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو وێڕای داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانەی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵدا گیانیان لەدەستدا، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامانجی تیرۆر ئەو یەکێتییەیە کە لە تورکیا هەیە.
مەولود چاوشئۆغڵو لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر، سەبارەت بەهێرشە تیرۆریستییەکەی ناوچەی ئۆرتاکۆی شاری ئیستانبوڵ کە بەهۆیەوە 39 کەس گیانیان لەدەستدا، نووسیویەتی: ''داوا لە خوای گەورە دەکەم لەو کەسانە خۆشبێت کە لەو هێرشە رەوشت نزمانەیەدا گیانیان لەدەستدا، داواش دەکەم شیفای بریندارەکان بدات. یەکێتییمان ئامانجی تیرۆرە''.