Muhammet Ali Kemal
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
- فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزی ئاسمانیی تورکیا، 17 بینای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەهەریەک لە ئەلباب، بزاعە، سوفلانییە و شەمەوییە بۆردومان کرد کە چەکدارانی رێکخراوەکە وەک شوێنی حەوانەوە، پێگەی بەرگریی و سەکۆی چەک بەکاریان دەهێنا.
- لەئەنجامی پێکدادانەکاندا سێ چەکداری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و 34 تیرۆریستی داعش کوژران.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە لە باکووری سووریا بۆ سەر پێگەکانی تیرۆریستان بەڕێوەدەبرێت، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزی ئاسمانیی تورکیا، 17 بینای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەهەریەک لە ئەلباب، بزاعە، سوفلانییە و شەمەوییە بۆردومان کرد کە چەکدارانی رێکخراوەکە وەک شوێنی حەوانەوە، پێگەی بەرگریی و سەکۆی چەک بەکاریان دەهێنا.
لە 131ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەلباب لەلایەن گرووپە تایبەتەکانی سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و بەپشتیوانیی بۆردومان ئاسمانیی و زەمینی، درێژەی هەبوو.
166 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە پێشتر لەلایەن ئامرازەکانی دیارییکردنی ئامانجەکان و چاودێرییەوە، دەستنیشانکرابوون، دەست بە بۆردومانکردنیان کرا. بەو شێوەیەش ئەرکی سەرشانی گرووپە تایبەتەکانی سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئاسانتر بوو. ژمارەیەک لە پێگەکانی داعش بەتەواوەتی خاپوورکران.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزی ئاسمانیی تورکیا، 17 بینای رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەهەریەک لە ئەلباب، بزاعە، سوفلانییە و شەمەوییە بۆردومان کرد کە چەکدارانی رێکخراوەکە وەک شوێنی حەوانەوە، پێگەی بەرگریی و سەکۆی چەک بەکاریان دەهێنا.
لەئەنجامی پێکدادانەکاندا سێ چەکداری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و 34 تیرۆریستی داعش کوژران.
لەلایەن تیمەکانی دەستنیشانکردن و پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنییەکان کە پشتیوانیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەوناوچانە دەکەن کە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاککراوەتەوە، یەک مین و 23 بۆمبی دەستکرد، پووچەڵکرانەوە.
بەوشێوەیەش لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا، 2 هەزار و 579 بۆمبی دەستکرد و 43 مین بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.