Tuğrul Çam
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، به‌تۆمه‌تی بوختانكردن و سوكایه‌تی پێكردنی لە لایەن په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په، مه‌حمود تاناڵ سكاڵای له‌سه‌ر ناوبراو تۆماركرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیبلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، چاوش‌ئۆغڵو له داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره سكاڵای لە دژی تاناڵ تۆماركردووه كه پێشتر به‌تۆمه‌تی "بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی و هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی"، سكاڵای دژی چاوش‌ئۆغڵو تۆماركردبوو.
چاوش‌ئۆغڵو له سكاڵاكه‌یدا تاناڵی به تۆمه‌تی بێ به‌ڵگه و بوختان پێكردن و به‌كارهێنانی مافی سكاڵاكردن به‌خراپه تۆمه‌تبار كردووه.
په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په، مه‌حمود تاناڵ لە ٧ ی شوبات سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ساڵح موسلیم له ئه‌نقه‌ره، به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" و "هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی" و "خراپ به‌كارهێنانی پله و پۆست"، سكاڵای لە دژی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی تورکیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تۆماركردبوو.