Sıtkı Yıldız,1 23
05 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2019
ئاگری – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه. هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كانمان له عێراق و ئێران نییه. ئه‌و كوردانه‌ی خه‌ڵكی سووریا‌ن و به‌هۆی یه‌په‌گه، په‌كه‌كه‌وه ناچار بوون خاكی خۆیان جێ بهێڵن و له توركیا بگیرسێنه‌وه خوشك و برای ئێمه‌شن، به‌ڵام كێشه له سووریا یه‌په‌گه-په‌كه‌كه‌یه. له ئێران پژاكه. كێشه له توركیا و عێراقیش په‌كه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پشتگیری تیرۆریستان ده‌كه‌ن".
چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جەماوەری ئاك پارتی له هۆڵی كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانی ئاگری رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ١٧ ساڵدا بێ هیچ جیاكارییه‌ك خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بە هه‌موو ناوچه‌كانی توركیا كراوه. هه‌روه‌ها مافی زۆریان بۆ هاووڵاتییان گه‌ڕاندۆته‌وه و هاووڵاتییانی كورد ئازادانه به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه نه‌ك كورد و گوتی: "ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه. هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كانمان له عێراق و ئێران نییه. ئه‌و كوردانه‌ی خه‌ڵكی سووریا‌ن و به‌هۆی یه‌په‌گه، په‌كه‌كه‌وه ناچار بوون خاكی خۆیان جێ بهێڵن و له توركیا بگیرسێنه‌وه خوشك و برای ئێمه‌شن، به‌ڵام كێشه له سووریا یه‌په‌گه-په‌كه‌كه‌یه. له ئێران پژاكه. كێشه له توركیا و عێراقیش په‌كه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پشتگیری تیرۆریستان ده‌كه‌ن".
چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی هاووڵاتییان و ده‌وڵه‌ت بۆ تیرۆریستیان نه‌ڕوات به‌شێك له شاره‌وانییه‌كان به قه‌ییوم دراندراون.