Nazlı Yüzbaşıoğlu,Muhammet Ali Kemal
03 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2018
سه‌نگاپوور - AA
كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆ له سەنگاپوور، كۆتاییهات.
له په‌راوێزی ٥١ه‌مین كۆووبنهوهی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا (ASEAN)دا له سینگاپوور، چاوش‌ئۆغڵو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵیی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆدا ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان چاوش‌ئۆغڵو و پۆمپیۆ كۆتاییهاتووه.
دوایین جار و به‌ر له دیداری نێوانیان له سینگاپوور، له‌سه‌ر خواستی لایه‌نی ئه‌مریكی له یه‌كی ئابدا چاوش‌ئۆغڵو و پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدابوو. به‌وه‌ش دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی رۆژانی ١٨، ٢٦ و ٢٨ی تهمووز، له ماوه‌ی ١٥ رۆژدا بۆ چواره‌م جار گفتوگۆیان كردبوو.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ASEANدا، چاوش‌ئۆغڵو به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیندۆنێزیا، رێتنۆ مارسودی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، تارۆ كۆنۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، جه‌واد زه‌ریف كۆببوویه‌وه.