Zuhal Demirci
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
باماكۆ/ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرایكرد، له‌دوای كوده‌تای سه‌ربازیی له مالی، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی شیرازه‌ی ده‌ستووریی، وه‌ك توركیا هه‌میشه پشتیوانیی گه‌لی مالی ده‌كه‌ن.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی بۆ پاراستنی گه‌ل له مالی، لێدوانێكی دایه رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی حكوومه‌تی مالی.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مالی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی بۆ پاراستنی گه‌ل له مالی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگه‌یاند: "خوازیارین مالی به بێ كێشه و گرفت قۆناغی راگوزه‌ر ته‌واوبكات. هه‌رچی زووه هه‌نگاو هاویشتن به ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی شیرازه‌ی ده‌ستووریی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیی، له‌ڕووی ئایندهی مالییه‌وه گرنگه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی شیرازه‌ی ده‌ستووریی، وه‌ك توركیا هه‌میشه پشتیوانیی لە گه‌لی مالی دەکەین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرایكرد له‌دوای مالی به سه‌ردانی فه‌رمی ده‌گاته هه‌ریه‌ك له گینێ بیساو و سه‌نیگال و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه بیروڕا له‌باره‌ی ره‌وش و ئایندهی مالی ئاڵوگۆڕ ده‌كات.