Sangar Hamad Azeez
07 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە هاوتا ئەمریکاییەکەی جۆن کیریەوە کرد.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، لە میانەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا باسیان لە دواین پێشهاتەکانی سووریا کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو کە یاوەری شاندی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات لە گەشتەکەی بۆ ئەمریکای لاتین، لە میانەی گەشتەکەی چەند رۆژ جارێک پەیوەندی بە جۆن کێریەوە دەکات و دواین پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن.