Rewa Mahmood Hasan
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
بوداپێست - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هەنگاریا و وەزیری بازرگانی پیتەر سزیجارتۆ کۆبوویەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوان هاوبەشی رێکخست.
چاوشئۆغڵو لەبارەی پرسی رێککەوتنی کۆچبەرانی نێوان تورکیا - یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند، لە تورکیا نزیکەی ٤،٥ ملیۆن کۆچبەر بوونیان هەیە و لەوانە ٣،٦یان لە سووریاوە هاتوون و گەلی تورک خۆیان یارمەتی ئەوانە دەدەن کە لە دۆخێکی ناهەمواردان و گوتی: "بەپێی رێککەوتنیمان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا تا کۆتایی ٢٠١٨ دەبوو بە پاڵ ٣ ملیار دۆلار، ٣،٦ ملیار یۆرۆ بۆ کۆچبەران رەوانە بکرێت. تائێستا لەو بڕە تەنیا ٢ملیاری رەوانە کراوە. واتە سەرجەم یەک لەسەر سێی. لێرەدا خاوی بەدی دەکرێت. ئەمە یەکێتی ئەورووپاش قبوڵی کردووە. پێکەوە کار دەکەین بۆ خێراکردنی دۆخەکە بەڵام دەبێت ئەوە بڵێم کە بیرۆکراسیەتی یەکێتی ئەورووپا زۆر هێواشە.
چاوشئۆغڵو باسی لەوە کرد کە ژمارەی کۆچبەران کەمی نەکردووە، تەنیا لە سووریاوە نایەن، بەڵکو لە ئەفغانستان، پاکستان و بەنگلادیش و وڵاتانی ترەوە کۆچبەر هەیە.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە زۆرێک لەو کۆچبەرانەی لە سووریاوە هاتوون خوازیارن بگەڕێنەوە و گوتی، "لەو دوو ناوچەیەی کە ئێمە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و یەپەگە\پەکەکە-مان داماڵیوە ٣٢١ هەزار سووری گەڕاونەتەوە".
چاوشئۆغڵو باسی لەوەش کرد کە دوای هێرشەکانی سەر ئیدلب، سووریەکان جارێکی تر روویان کردۆتەوە تورکیا و گوتی، "لە قۆناغی داهاتووماندا لەگەڵ ئەمریکا، رووسیا و وڵاتانی تریش هەماهەنگی دەکەین، ئەو ناوچە ئەمنیانەی کە گفتوگۆی لەسەر دەکەین بۆ پێکهێنانیان، دەکرێت بە ملیۆنان پەنابەر بگەڕێنەوە بۆی".