Sangar Hamad Azeez
09 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە -AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: ''باوەڕمان وایە کە ئەمریکا ئەو هەڵانە درێژە پێنادات کە لە قۆناغی رابردوودا کردوونی. دوو چاوەڕوانی لەپێشینەمان لێیان هەیە. یەکێکیان ئەوەیە کە سەردەستەی فەتۆ و بەرپرسانی دیکەی رێکخراوەکە، رادەستی وڵاتەکەمان بکەنەوە. دووەمیان کۆتاییهێنانە بەهاریکارییکردنی یەپەگەی درێژکراوەی پەکەکە''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا باشتر بێت و گوتی: ''باوەڕمان وایە کە ئەمریکا ئەو هەڵانە درێژە پێنادات کە لە قۆناغی رابردوودا کردوونی. دوو چاوەڕوانی لەپێشینەمان لێیان هەیە. یەکێکیان ئەوەیە کە سەردەستەی فەتۆ و بەرپرسانی دیکەی رێکخراوەکە، رادەستی وڵاتەکەمان بکەنەوە. دووەمیان کۆتاییهێنانە بەهاریکارییکردنی یەپەگەی درێژکراوەی پەکەکە''.
چاوشئۆغڵو لە نۆیەمین کۆنفرانسی باڵیۆزان کە لە "JW Mariott Otel" لە ئەنقەرە ساز کرا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا ناوبراو جەختی لە پەیوەندییە ستراتیجیە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا کردەوە.
چاوشئۆغڵو هیوای خواست کە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا باشتر بێت و گوتی: ''باوەڕمان وایە کە ئەمریکا ئەو هەڵانە درێژە پێنادات کە لە قۆناغی رابردوودا کردوونی. دوو چاوەڕوانی لەپێشینەمان لێیان هەیە. یەکێکیان ئەوەیە کە سەردەستەی فەتۆ و بەرپرسانی دیکەی رێکخراوەکە، رادەستی وڵاتەکەمان بکەنەوە. دووەمیان کۆتاییهێنانە بەهاریکارییکردنی یەپەگەی درێژکراوەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە''.
چاوشئۆغڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەگەر بێت و ئەمریکا ئەو دوو داواکارییەی تورکیا جێبەجێ بکات کە مافی وڵاتەکەیەتی ئەوا هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و گوتی: "هەردوو وڵات خاوەنی ستراتیجییەکی بەهێزن لە رووی جوگرافیاوە و بەرژەوەندی بەهێزیان هەیە، وا بیردەکەینەوە کە ئەنجامدانی ئەو کارە لەلایەن ئەمریکا دەبێتە هۆی پارێزگاریکردن لە یەکگرتوویی ناوچەکە".
لە تەوەرێکی دیکەی گوتەکانیدا، چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر بێت و عێراق پارێزراو بێت ئەوا تورکیاش پارێزراو دەبێت و گوتی: "ئاواتەخوازین عێراق سەقامگیری و خۆشگوزەرانی خۆی دەستەبەر بکات، نامانەوێت ئەو وڵاتە ببێتە لانەی تیرۆریستان جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە تەنها وەک تەماشاکەرێک ناوەستین لە بەرامبەر فراوانکردنی ئەو ناوچانەی کە ساڵەهای ساڵە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە لە عێراق داگیر کراوە وەک قەندیل و ناوچەکانی دیکە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە لەوەی کە تورکیا لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی ناوچەکە ئامادەیە بۆ هەر کارێکی هاوبەش لەگەڵ عێراق.