Oğuzhan Sarı
15 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیدا، چوار تیرۆریستی دیکەی پەکەکە لە باکووری عێراق لە چالاکی خرا.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە درێژەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، چوار تیرۆریستی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی ئاسۆس لە چالاکی خراون. جەختیشی لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان کردووەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە چالاکی خستنی ١٢ تیرۆریستی دیکەی لە ناوچەی خواکورک باکووری عێراق ڕاگەیاندبوو.