Halil İbrahim Sincar,Aziz Aslan
23 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2023
ماردین – AA
چوار لەو پێنج گومانلێكراوه‌ی بەتۆمەتی ئه‌نجامدانی پەلاماری چەکداریی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کە بەھۆیهوه پێنج کەسی خەڵکی پارێزگای دھۆک گیانیان لەدەستدا، فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركرا.
سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ماردین بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەو پەلامارە چەکدارییەی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناوچەی یەنیکۆی لەسەر رێگای ئارتوکڵو-نسێبین کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
لە پەلامارە چەکدارییەکەدا، ھەریەک لە ھەندرێن عەبدوڵڵا ساڵح (٣٩ ساڵ)، واحیدە حەیدەر جاسم (٦٣ ساڵ)، عەبدوڵڵا ساڵح مستەفا (٦٩ ساڵ) لە شوێنی رووداوەکە و چیمەن شاھین خالید (٧٥ ساڵ) و ئەحمەد جەلالەددین ئیبراھیم (٤٥ ساڵ) لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەرییان وەردەگرت گیانیان لەدەستدا. له كۆی ئه‌و شەش گومانلێكراوه‌ی له‌دوای هێرشه‌كه ده‌ستگیركران، پێنجیان ره‌وانه‌ی دادگا کران.
دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان له داواكاری گشتیی هه‌ریه‌ك له گومانلێكراوان ف. ئا، ئا. ك، و م. ی به داواكاری به‌ندكردنیان ره‌وانه‌ی دادگای ئێشگكران و به هه‌ریه‌ك له تاوانه‌كانی "ئه‌نجامدانی تاڵانی به شه‌و، شاردنه‌وه‌ی تاوان، شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانێكی دیكه یان به مه‌به‌ستی دهستگیرنهكردن ئه‌نجامدانی كوشتن و ئه‌نجامدانی تاڵانی به زۆری چه‌ك" و گومان‌لێكراو چ. ب به تاوانی "له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌كانی تاوانه‌كه، شاردنه‌وه‌یان و گۆڕینیان"، فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركرا. هاوكات گومان‌لێكراو م.ش به مه‌رج ئازاد كرا.
رێكاره یاساییه‌كان له‌گه‌ڵ گومانلێكراوی شه‌شه‌م له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه به‌رده‌وامه.
- ئیفاده‌كان
ئا.ک، كه یەکێکە لەو چوار تۆمەتبارەی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركراوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووە، رۆژی رووداوەکە کاتێک ف.ئا لە عێراقەوە هاتووەته‌وه لە ماڵی هاوڕێیەکی یەکتریان بینیوە.
لە ئیفاده‌كه‌یدا، ئا.ک رایگه‌یاندووه:
"من و ف.ئا قه‌رزدار بووین. بڕیارماندا ئه‌و كه‌سانه‌ی له عێراقه‌وه هاتوون، رووت بكه‌ینه‌وه. من شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووم. بە هه‌ڕه‌مه‌كی دوای ئۆتۆمبێلێکی رەش كه‌وتین. ف.ئا پەنجەرەکەی دادایه‌وه و ئاماژەی بەوەدا کە تایەی ئۆتۆمبێلەکەیان په‌نچه‌ره. ئەو ئۆتۆمبێلەی کە كوژراوه‌كانی تێدا بوو، وه‌ستا. له رۆژی رووداوه‌كه‌دا من چه‌كه‌كه و فیشهكهكانم راده‌ستی ف.ئا كرد. لەکاتێکدا لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا چاوەڕێم دەکرد دەنگی تەقە هات. کاتێک لە ئاوێنەكهوه ته‌ماشام كرد، کەسێکم بینی کە لەسەر زەوی كه‌وتبوو. ف.ئا جانتایەک و جلەکانی هێنا. دەستم لە جل و كه‌لوپه‌لی هیچ كه‌س نه‌دا. تەرمی دوو پیاوم راکێشایه قه‌راغی شه‌قامه‌كه کە لەسەر زەوییه‌كه كه‌وتبوون. به‌یانی كه ده‌چوومه ماڵه‌وه به ته‌له‌فۆن پێیان گوتم كه هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ریان. دواتر قۆڵبه‌ست كراین".
هاوكات ف. ئا لە ئیفاده‌كه‌یدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئا.ک بەردەوام لە رێگەی کەسانی دیکەوە هەڕەشەی لێکردووە و تا ئەمڕۆش ٤٠٠ هەزار لیرەی بەهۆی هەڕەشەكانهوه ناردووە.
ف. ئا بە هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئا.ک دوو جار لە نسێبین بتڵی غازی ته‌قاندووه‌ته‌وه و هەڕەشەی تەقاندنەوەی بتڵێكی غازی له ماڵی ئه‌وانیش كردووه. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:
"ئا.ک ناونیشانی كوڕه‌كه‌می بۆ ده‌ناردم. هەڕەشەیان دەکرد بۆ ئەوەی زیان بە منداڵەکانم نەگات. منیش ناچار بووم پارەیان بۆ بنێرم. ئا.ک دەمانچە و فیشەکی پێدام، چووە شوێنێک و گەڕایەوە. کاتێک گەڕایەوە، چه‌كه‌كه‌م دایه‌وه. له وێستگه‌ی ئایدنلار ئۆتۆمبێلێكی سپی هه‌بوو، دوایان كه‌وتین و دواتر كه ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ون كرد، گه‌ڕاینه‌وه. ئا.ک ئه‌و ئۆتۆمبیله ره‌شه‌ی نیشاندا كه كوژراوه‌كانی تێدا بوو. گوتی ده‌بێت ئه‌و ئۆتۆمبیله ببڕین. دوای ئەوەی ئۆتۆمبیلەکە هاتە دەرەوە، دوایان کەوتین. ئا.ک پێی گوتم ئاماژە بۆ ئۆتۆمبێلەکە بکەم. کاتێک ئاماژه‌م بۆ كرد، ئۆتۆمبێله‌كه راوەستا و شۆفێرەکە دابەزی. چوومە لای شۆفێرەکە، پاشان ئا.ک هات. سه‌ره‌تا ته‌قه‌ی له شۆفێره‌كه كرد و دواتر ریزێكی له لای راسته‌وه ته‌قاند. دواتر چووه لایه‌كانی دیكه. به‌و ترسه‌وه به منی گوت جانتاكه به‌رم. من جانتاکەم برد. پێی گوتم بچمە كوشنی پشتەوە. خۆیشی تەرمەکانی پشكنی. پاشان پێی گوتم جلەکان فڕێ بدەره قه‌راغی شه‌قامه‌كه و جانتاکە لە گوندێک فڕێ بده. ناوی گوندەکە نازانم. تەنها ٣٠٠ لیرە لێیان پێ‌بوو، ئه‌وه‌ش خۆی بردی و من هیچم وه‌رنه‌گرت".