Ali Kemal Akan, Mümin Altaş, Sefa Şahin, Yasemin Kalyoncuoğlu, Fatma Sevinç Çetin
23 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2023
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه گشتگیره‌ی ئه‌نجاممانداوه، گه‌یشتین به‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ له هه‌موو روویه‌كه‌وه گونجاوترینه بۆ هه‌ڵبژاردن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه گشتگیره‌ی ئه‌نجاممانداوه، گه‌یشتین به‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ له هه‌موو روویه‌كه‌وه گونجاوترینه بۆ هه‌ڵبژاردن".
هه‌روه‌ها گوتی:"ئه‌گه‌ر نه‌توانرا لە په‌رله‌مان زۆرینه فه‌راهه‌م بكرێت، تاوه‌كو گره‌نتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ١٤ی ئایاردا بكه‌ین، بڕیارده‌ده‌ین و ده‌ست به پێواژووه‌كه ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "هیچ تاكێك خاوه‌نی ئازادیی سووكایه‌تییكردن به پیرۆزییه‌كانی موسڵمانان و شوێنكه‌وتووانی باوه‌ڕه‌كانی دیكه‌ش نییه".
گوتیشی: "كرده‌وه قێزهونهكه له سوید، سووكایه‌تییه به هه‌ركه‌سێك كه رێز له ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ، بگرێت له سه‌روویانه‌وه له موسڵمانان. ئه‌وه ده‌زانین كه له سه‌رده‌می جه‌نگی خاچپه‌رسته‌كانه‌وه، له ئه‌ورووپا چه‌مكی ئیسلام و تورك پێكه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێن و وه‌ك گه‌ل شانازی پێوه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "قورئانی پیرۆز كه له ژێر پارێزگاری خوای په‌روه‌ردگار دایه، به سووتاندنی كۆپییه‌كی له له‌لایه‌ن پاشماوه‌یه‌كی خاچپه‌رستانه‌وه، هه‌رگیز زیانی پێناگات. ئەوانەی بوونه هۆی روودانی ریسواییه‌كی له‌وشێوه‌یه لەبەردەم باڵیۆزخانەکەماندا، با چاوەڕوانی هیچ چاکەیەکمان لێنه‌كه‌ن له‌باره‌ی داواکارییان بۆ ئەندامێتی ناتۆ".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سویده‌وه گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ندامانى رێكخراوى تیرۆریستى و دوژمنانى ئیسلامیان خۆش ده‌وێت، پێشنیار ده‌كه‌ین با به‌رگرى وڵاته‌كه‌شیان بخه‌نه ئه‌ستۆى ئه‌وانه‌وه. ئه‌گه‌ر رێز له‌باوه‌ڕی ئایینی كۆماری توركیا یان موسڵمانان ناگرن، ناتوانن هیچ پشتیوانییه‌ك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه له‌باره‌ی ناتۆ ببینن".