Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول، رایگه‌یاند: "دۆكیۆمێنتی ستراتیژی ریفۆرمی دادوه‌ریی، هی ئاك پارتی، به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، وه‌زاره‌تی داد نییه به‌ڵكو هی گه‌لی تورك و دۆكیومێنتی هه‌ر ٨٢ ملیۆنهكهیه".
عه‌بدولحه‌مید گول بووه میوانی دێسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دا.
گول له‌باره‌ی ریفۆرمی دادوه‌رییه‌وه دوا و گوتی: "له كۆنووسه‌كه‌دا سه‌قفێكی زه‌مه‌نی سه‌باره‌ت به قۆناغی لێپێچینه‌وه و دادگاییكردن له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رییدا هه‌یه. با بڵێین سێ ساڵ سكاڵاتان تۆمارنه‌كرد، سێ ساڵ به ده‌ستبه‌سه‌ریی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه به‌و جۆره نابێت".
راشیگه‌یاند: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناومانن ئه‌و تێكستانه‌ن كه به دڵنیاییه‌وه هه‌موو كه‌سێك كه بابه‌تیانه بڕوانێت له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ته‌واوی جیهان په‌سه‌ندی ده‌كات. سوود به پرۆسه‌ی (بوونه ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش) ده‌گه‌یه‌نێت".
له‌باره‌ی وێنه‌ی قه‌دری گورسه‌ل به كه‌له‌پچه‌كراوی، گول رایگه‌یاند: "بۆچی كه‌له‌پچه‌ی ده‌كه‌ن؟ خۆی هاتووه... به‌ڕاستی ئه‌و دیمه‌نه شتێك نییه زۆر په‌سه‌ندكراوبێت".
راشیگه‌یاند: "پێش ئەوەی پەرلەمان بچێتە پشووەوە لەو بڕوایەدام کە پاکێجی یەکەمی ریفۆرمی دادوەریی دێت".
گول له‌باره‌ی ئازادكردنی هاووڵاتیی ئه‌مریكی، گۆلگه، رایگه‌یاند: "له‌دوای دادگاییكردن، دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌ك سزای بینیوه، به واتای ئازادیی چاودێرییكراو، ئازادكردنێكه ده‌كرێت ئه‌نجامبدرێت. ئازادكردنێك نییه له ده‌ستبه‌سه‌رییدا، سزاكه‌ی جێبه‌جێكراوه و به‌ندكردنی بینیوه. هاوشێوه‌ی زیندانییكردن له ماڵه‌وه، هاوشێوه‌ی ئازادكردنی چاودێرییكراو، به پێی یاسای سزادان، دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی ته‌واوكردووه، ئه‌نجامدراوه".