Sangar Hamad Azeez
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
ئەو هاووڵاتییانەی کە لە دژی کودەتا سەربازییەکەی تورکیا لە گۆرەپانی تەقسیمی شاری ئیستانبوڵ گردبووبوونەوە لە گۆڕەپاندەکەدا رۆژیان کردەوە.
هاووڵاتییان بە درێژایی شەو لە گۆڕەپانی تەقسیم مانەوە و لە ناو باخچەی ناوچەکەدا خەوتن و دواتر لەگەڵ خۆرهەڵاتن لەخەو هەستان و دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچەکە کرد و درێژەیان بە گردبوونەوەکەی خۆیان دا.
هاوکات لەسەر باڵەخانەی ناوەندی رۆشنبیری ئەتاتورک پۆستەری ئەردۆغان و ئاڵای تورکیا هەڵواسراوە.
لە ئێستاشدا هاووڵاتییان بەشێوەیەکی مەدەنییانە درێژە بە گردبوونەوەکانیان دەدەن.