Rewa Mahmut Hasan
08 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری چالاکییەکی کرد کە لە ئەنقەرە بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە رێک خرابوو، تێیدا ئەردۆغان گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لەو جیاکارییە کرا و گوتی: "چۆن جیاوازی دەکەیت لە نێوان کەسێک کە لەچکی لەسەرە لەگەڵ ئەوەی لەچک بەسەر ناکات، واتە ئەوەی سەرپۆشی هەبێت ئافرەت نییە. ئەگەر لەچکی بەسەرەوە نەبوو ئافرەتە، دەکرێت شتێکی وا؟ ئەمە چەند ساڵ لەم وڵاتەدا رووی داوە. ئەگەر لەچکی بەسەرەوە بێت ئەوە لە زانکۆ، لەسەر کار، لە خوێندنگە وەرنەدەگیران. ئەمەیە جیاکاری. ئێمە ئەمەمان گۆڕی".
ئه‌ردۆغان، لە بەشێکی تری گوتەکانیدا له‌باره‌ی یارمه‌تییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ سووریا رایگەیاند: "گوتیان سێ ملیار یۆرۆ یارمه‌تی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. چوار مانگ تێپه‌ڕی و هێشتا هه‌ر بڕیاره پێشكه‌شی بكه‌ن. به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران ئێستا له برۆكسله. ئومێده‌وارم ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت و بێته‌وه. له‌لایه‌ك ده‌ڵێن با په‌نابه‌ر نه‌یه‌ت، باشه خۆ ئێمه په‌نابه‌ران نانێرین، ئەوان له ده‌ریاوه دێن. به‌داخه‌وه زۆرێكیشیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئێمه هەتا ئه‌مڕۆ ته‌نها له ده‌ریاكاندا نزیكه‌ی 100 هه‌زار په‌نابه‌رمان به بهلهمهكانمان له مردن رزگار كردووه به‌ڵام ئه‌وانیتر به بهلهمهكانیانەوە په‌نابه‌رانیان به‌ره‌و مه‌رگ برد. ئه‌مه جیاوازییهكهمانه. ئێمه به‌مجۆره ته‌ماشای مرۆڤ ده‌كه‌ین. ئه‌وانیش به‌وجۆره".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "ئه‌وانه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی کە به‌مه‌به‌ستی سنگ ده‌رپه‌ڕاندن له ئینته‌رنێت بڵاو ده‌كرێنه‌وه جیهان دێننه سه‌رچۆك، بۆچی خۆیان له ئاست كوشتنی ژنان و منداڵانی بێ‌تاوان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تیرۆری ئه‌سه‌ده‌وه گێل ده‌كه‌ن؟ بۆچی له‌ئاست بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر توركمانه‌كانی بایربوجاك و عه‌ره‌به‌كان و براكانمان له‌وێ، خۆیان گێل ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانه‌ی كه باسی مافی ژنان و مرۆڤایه‌تی له‌ده‌میان نابڕێت، بۆچی گیان له‌ده‌ستدانی ژنان و منداڵان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیجه‌دا به‌خه‌یاڵیاندا نایه‌ت؟".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە هەرچی زووە پارتە سیاسییەکان بکەونەخۆ و هەنگاوی پێویست بنێن و گوتی: "من پێم وایە پارتەکانی دیکەی پەرلەمان بەبێ ئەوەی هیچ دوا بکەون، دەبێت هەنگاوی پێویست بنێن لە دژی ئەو پارتەی لەم وڵاتە چووەتە پەرلەمان بەڵام هێشتا سەرگەرمی تیرۆرە. دەستوور و یاساکان روونن. ئەوەی ئەمانە دەیکەن خەباتێکی ئازادیخوازانە نییە. باجی هەموو ئەمانە، چوونە نێو پەرلەمان نییە بە چەکەوە. ئایا دەتەوێت بە چەکەوە بچێتە پەرلەمان؟ ئەوە دەبێت ئەوکاتە دەبێت گوێڕایەڵی دەستوور و یاساکان بیت و ئێمەش ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین، بەو جۆرەش کارەکە کۆتایی دێت. توانیت سەرکەویت بۆ پەرلەمان، ئەوە دەبێت بەشێوەیەکی دیموکراسی خەبات بکەیت بە قەڵەم و بە گوتە بەڵام ئەگەر دەتەوێت لە رێگەی چەکەوە بێت، ئەوە ببوورە''.