تەرابلوس
عەلی زەیدان سەرۆکوەزیرانی لیبیا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی دا سەبارەت بەڕفاندنی گوتی " لەنێو کۆنگرەی گشتی نەتەوەیی دا ھەندێک لایەن ھەن ھەوڵدەدەن حکومەت ھەرەس پێ بێنن، ئەوان ناتوانن لەڕیی دیموکراسییەوە ئامانجەکانیان بەدەستبێن بۆیە دەیانەوێ بەزەبری چەک و توندوتیژیی ھەوڵەکانیان بەئامانج بگەیەنن، ئامانجی ڕفاندنم ھەوڵدان بوو بۆ کودەتا".
زەیدان بەبێ ئەوەی ناوی ھیچ لایەنێ بھێنێ رایگەیاند: لەلایەن سیاسییەکانەوە پیلانی رفاندنی داڕێژرابوو، لەوبارەیەوە زیاتر گوتی " ئۆپەراسیۆنی ڕفاندنم لەلایەن چەتەکانەوە، بە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبیل و چەکی جۆربەجۆر ئەنجامدرا ئەوەش نیشانی دەدا ئەم ڕووداوە لەلایەن ناوەندێکەوە سەرپەرشتی دەکرێن، ھەندێک لایەن و گروپ ھەن ھەوڵدەدەن لیبیا وەک سۆماڵ سودان لێبکەن، پێویستە سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی بەشدارییان لەڕووداوەکەدا کردووە ڕادەستی دادگا بکرێن.
رۆژی پێنجشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم، عەلی زەیدان لەھۆتێلێکی شاری تەرابلوس لەلایەن چەکدارانەوە رفێنرا.
بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی لیبیا وێڕای رەتکردنەوەی دەستھەبوونیان لەڕفاندنی رایگەیاند: رفاندنی زەیدان ھۆشداریی دان بووە پێی.