Mazın Asad
22 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2016
نیویۆرک - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "سێ رۆژ لەمەوپێش فڕۆکەکانی ئەمریکا دیسان لە کۆبانێ چەکیان فڕێ دایە خوارەوە. ببوورن، دوێنێش بە بەڕێز بایدەنم گوت، 'ئاگاداری ئەمە ھەی؟' گوتی 'ئاگادار نیم'. گوتم 'من ئاگادارم'. پێشتریش ئەوە بووە. لە کۆبانێ سێ فرٶکەیان دابەزاند. نیوەی چەکەکان گەیشتە دەست داعش و نیوەکەی تری بە پەیەدە گەیشت. ئەمە راستییەکە. کەواتە ئەگەر ئێمە و ئەمریکا لەناوچەکە دەست بدەینە دەستی یەکتر پێویستە بەیەکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە بەرنامەیەک لە نیویۆرک کرد کە نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی تورکیا لە ئەمریکا بەشدار بوون و لە لایەن کۆمەڵگەی کولتووری تورکی-ئەمریکی رێکخرا و تێدا لە گوتەیەکیدا رایگەیاند: "ئەو شەوە (١٥ی تەمووز) گەلی تورکیا تەنھا دەرسی بە پاشکۆکانی نێو وڵاتمان نەدا، بەڵکو دەرسێکی گەورەی بە ھەموو کەسێک دا کە لە گشت جیھاندا بە توندوتیژی و چەکەوە ھەوڵی گۆڕینی دەسەڵات دەدەن".
ئەردۆغان گوتی: "پێدەچێت دەستپێشخەرییەک ھەبێت بۆ چالاکییەکی چڕ دژی وڵاتەکەمان لە لایەن ئەندامانی فەتۆ لە ئەمریکا لەسەر ئاستی کۆنگرێس. لەوێدا کەسانێکی سەر بە فەتۆ دێ و گوتەی لێوەردەگرن. باشە ئەگەر ئێمە دووژمنێکی ئەمریکا بھێنین و لە پەرلەمانمان گوتەی لێوەربگرین، ئیدارەی ئەمریکا چۆن دەڕوانێتە ئەمە. رەنگە زۆر ئاسوودە نەبن".
سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتیشی: "سێ رۆژ لەمەوپێش فڕۆکەکانی ئەمریکا دیسان لە کۆبانێ چەکیان فڕێ دایە خوارەوە. ببوورن، دوێنێش بە بەڕێز بایدەنم گوت، 'ئاگاداری ئەمە ھەی؟' گوتی 'ئاگادار نیم'. گوتم 'من ئاگادارم'. پێشتریش ئەوە بووە. لە کۆبانێ سێ فرٶکەیان دابەزاند. نیوەی چەکەکان گەیشتە دەست داعش و نیوەکەی تری بە پەیەدە گەیشت. ئەمە راستییەکە. کەواتە ئەگەر ئێمە و ئەمریکا لەناوچەکە دەست بدەینە دەستی یەکتر پێویستە بەیەکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە ئێستادا خۆیان بە ئێمە دەڵێن کە 'بۆچوونی ئەنتی ئەمریکا لە تورکیا بڵاوە'. ببورن ئەمە بڕیاری گەلەکەمانە. بۆچی؟ چونکە تاوەکو مێوانداری لەم تیرۆریستە لە پەنسیلڤانیا بکەن کە لە ئێستادا ئەگەر رێفراندۆمێک بکەین، پێموایە بە لایەنی کەم سەدا ٩٠ ی گەلەکەم دەڵێن 'بەھۆی ئەوەی ئەمریکا ئەمەی حەشار داوە و پشتگیری دەکات، خۆشەویستمان بەرامبەر ئەمریکا کەمی کردووە'."
ئەردۆغان بۆ نوێنەری کۆمەڵەی کولتووری تورکی-ئەمریکا رایگەیاند: "داواکاری من لە ئێمە تەنھا گونجانتان نییە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەمریکا، بەڵکو داوا دەکەم بەشێوەیەکی کارا رۆڵتان ھەبێت لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و بە تایبەتیش سیاسەت. رێکخستنی چالاکییەکانتان بەشێوەیەکی فراوان کە سوودی بە پەیوەندی و سیاسەتی ئەمریکا ھەبێت، بۆ ئێمە زۆر گرنگە".
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەدا گوتیشی: "ئەو فڕۆکە جەنگی و ھەلیکۆپتەر، تانک و چەکانەی کە ئەمانەتی دەوڵەت و گەلە، لە لایەن تیرۆریستانە خوێنڕێژەکانەوە ئاراستە گەل کرا کە جارێکی دیکە شکستیان ھێنا. گەلە مەزنەکەمان لە شەقام و کۆڵانەکان بە دوای کودەتاچییەکان کەوتن و شکستیان پێ ھێنان".