Mazın Asad
17 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی بەرنامەی بەربانگی لە ئەنقەرە گوتەیەکی پێشکەش بە کارمەندانی پۆلیس کرد.
ئەردۆغان گوتی: "گرووپێکی چەتە لە ھەموو جیھاندا ھێرش دەکاتە سەر بەرژەوەندی میللەت و وڵاتمان. ئەندامانی پێکھاتەی ھاوتەریب ھاوشانی یەکەکانی رێکخراوی تیرۆریستی و چەتەکانی ئەرمەنییەکان لەو شوێنانەی دەرەوەی وڵات کە سەردانی دەکین، دژ بە وڵاتەکەمان کار دەکەن".سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتیشی: "ھەڵوێستی ھێزەکانی ئەمنیمان لە پێناو پارێزگاریکردن لە خەڵکی بێ تاوان، دڵی مرۆڤەکانی ناوچەکەیان لەخۆی نزیک کردووەتەوە. بە زمانی فشار، توندوتیژی و خوێناوی رێکخراوی تیرۆریستی و ئەو پارتەکەی لە ژێر کاریگەریدایە، نەک بە زمانی درۆ و ژەھراوی ئەوان، بەڵکو ئینشەڵا بە پێکھێنانی زمان دڵ قۆناغێکی نوێ لە ناوچەکە دێنێتە ئاراوە".
ئەردۆغان لە درێژەدا گوتیشی: "لێرەوە رووی دەمم دەکەمە پەرلەمانی ئەورووپا، ئێوە ئێوە راڕەوەکانی بینای پەرلەمانتان تێپەراند، ئێوە بە ئاڵای رێکخراوی تیرۆریستییەوە دەتانەوێت چ پەیامێک بدەن، بەو پارچە پەڕۆیانە وادەزانن چ پەیامێک دەدەن؟ با بزانن میللەتی تورک باش دەزانێت لەکات و شوێنی خۆیدا لێپرسینەوە لەگەڵ کەسانی خۆیدا بکات".
سەرکۆماری تورکیا لە بەشێکی قسەکانیدا گوتیشی: "ھەرکێیەک لە نێو دامودەزگاکانی حکوومەتدا پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستی ھەبێت دەستبەجێ دیاری دەکرێت و ھەم لە فەرمانبەری دەردەکرێت و ھەمیش رێکاری یاسایی لەبارەیەوە ئەنجام دەدرێت. ئەو مامۆستایانەی بە مەبەستی بەشداری پێکردنی ئەندام بۆ رێکخراوی تیرۆریستی و ئەو کارمەندە تەندروستییانەی دەرمان بۆ تیرۆریستان دەگوازنەوە و ئەو فەرمانبەرانەی بانگەشەی بۆ رێکخراوەکە دەکەن، ھەرگیز ئەم کارە نابەجێیانە مایەی قبووڵکردن نابێت. ئەم دەوڵەتە بە پارەی خۆی ئەو کەسانە بەخێو ناکات کە دژی کار دەکات. بۆیە پێویستە لەبارەی یاسایی فەرمانبەرانی حکوومی گۆڕانکارییەکی رێشەیی ئەنجام بدرێت".