ئەنقەرە
پاکێجی نوێ دیموکراتیزاسیۆنی تورکیا بە ھاوکاری ھەر یەکە لە وەزارەتی داد، ناوخۆو راوێژکاری ئاسایشی رای گشتی ئامادە کراوە. لە چوارچێوەی ئامادەکاریی دا لەو بارەیەوە کتێبێک بە ناوی (شۆڕشی بێدەنگی) کە باس لە گۆڕانکارییەکانی ١١ ساڵەی رابردووی تورکیا دەکات و لە ٢٥٥ لاپەڕەدا چاپکرا.
ھەنگاوەکانی پارتی داد و گەشە پێدان بۆ گۆڕانکاریی لەتورکیا بە گوێرەی ساڵەکان پولێنکردووە. بۆ ئامادە کردنی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن لەمانگی حوزەیرانەوە تا ئەمڕۆ کار لە سەر ئەو کتێبە دەکرێ.
ھاوینی ئەمساڵ پسپۆڕانی کوردیناسیۆن و ئاسایشی رای گشتی لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن، دەستیان بە ھەڵسەنگاندن و رەچاوکردنی ئەو ھەنگاو و رێفورمانە کردووە کە لە ماوەی ١١ ساڵی رابردوودا لە لایەن ئاکەپەیەوە جێبەجێ کراون و ھەوڵ بۆ گونجاندنی خاڵی تازەی پێویست لە نێو پاکێجی نوێدا دەدەن.
بۆ ئەو مەبەستە کتێبی (شۆڕشی بێدەنگی) وەکو بنەمایەکی سەرەکی بەکارھێنراوە، ئاماژە دراوە بە چۆنێتی گۆڕینی عەقڵیەتی سەربازیی لەرێی دیموکراتیزاسیۆنەوە.
ئەم کتێبە باس لە چۆنیەتی گۆڕانکاریی عەقڵیەتی سەربازیی، ھەنگاوەکانی چاودێریی مەدەنی، رێفورمی دادوەریی، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بەرفراوانتر کردنی مافە کەلتوورییەکان، دیموکراتیزە کردنی کەرتی پەروەردە و ئابووریی دەکات.
پێشەکییەی ئەم کتێبە لە لایەن سەرۆکوەزیران رەجەب تەیب ئەردوغانەوە نووسراوە و باسی چۆنێتی درێژە پێدانی شۆڕشی بێدەنگی لە قۆناغەکانی داھاتوودا کردووە، لە پێشەکی ئەو کتێبەدا ئەردۆغان ئاماژەی بە چەندین سەرەداوی پاکێجی نویێ دیموکراتیزاسیۆنی تورکیا داوە.