Aziz Aslan,Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2017
دیاربه‌كر-AA
به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به‌سه‌ركۆمار، دۆسیه‌یه‌ك كه تیایدا داوای یه‌ك ساڵ تا چوار ساڵ زیندانی ده‌كرێت، له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌كاری هه‌ده‌په، سه‌لما ئرماك كرایه‌وه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسای پێشنیازكراو له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی توركیادا بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستووردا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی یاسایی و چوونه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌ستی پێكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و سكاڵانامهیهی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری دیاربه‌كر له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌كاری، سەلما ئرماك ئاماده‌ی كردووه له‌لایه‌ن سێیه‌مین دادگای سزای تاوانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
له سكاڵانامه‌كه‌دا هاتووه "له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی‌دا له رۆژانی 14-15ی تشرینی دووه‌می 2015دا، كه له‌لایه‌ن كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراته‌وه له هۆڵی پێشوازی سومه‌ر پاركی شارۆچكه‌ی یه‌نیشه‌هری پارێزگای دیاربه‌كر و به به‌شداری هه‌موو شانده‌كان رێكخرابوو، ئرماك به‌شداری له په‌خشی ته‌له‌ڤیزیۆنێكی په‌كه‌كه‌دا كردووه و به‌زمانی كوردی سووكایه‌تی به‌سه‌ركۆمار كردووه".
به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به‌سه‌ركۆمار له سكاڵانامه‌كه‌دا داوای یه‌ك ساڵ تا چوار ساڵ زیندانی كراوه بۆ ئرماك.