Hemın Othman Mohammed
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
سه‌باره‌ت به ناردنی 682 سكاڵانامه له‌سه‌ر 139 په‌رله‌مانتار بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند "له میانی هه‌فته‌ی داهاتوودا، وه‌زاره‌تی داد كاری پێویست ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه بۆ داواكارانی گشتیی كۆماری ناوچه‌كان".
له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ پارێزگای یۆزگات بەمەبەستی پیرۆزباییکردن له پارێزگاری نوێی شاره‌كه كه‌مال یورتانچ بەبۆنەی ده‌ستبه‌كاربوونی، بۆزداغ بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا كه پرسیاری کرد "وه‌ك وه‌زاره‌ت كه‌ی سكاڵانامهكان ره‌وانه‌ی داواكارانی گشتیی ده‌كه‌ن؟. بۆزداغ گوتی: "وه‌ك ده‌زانن له‌گه‌ڵ په‌سه‌ند كردنی هەمواری ده‌ستووری له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه 117 دۆسیه‌مان ره‌وانه‌ی داواكارانی گشتیی ناوچه‌کان كردووه كه له وه‌زاره‌تی داد بوون".
بۆزداغ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه 682 دۆسیه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه و گوتی: "دوێنی په‌رله‌مانی توركیا، دۆسیه‌كانی به‌رده‌ستی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دادی كردوون. له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا وه‌زاره‌تی داد كاری پێویست ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه بۆ داواكارانی گشتی كۆماری ناوچه‌كان. به‌شێوه‌یه‌كی خێرا دۆسیه‌كان ره‌وانه‌ی داواكارانی گشتیی ده‌كه‌ین. داواكارانی گشتیی په‌یوه‌ندیداریش له چوارچێوه‌ی یاسای دادگای سزادا كاری پێویست ده‌كات و بڕیاره‌كان ده‌رده‌كات".