Aziz Aslan,Hemın Othman Mohammed
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2017
دیاربه‌كر - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆر، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری دیاربه‌كر، به‌داوای تا 25 ساڵ زیندانی له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تی جیا، دۆسیه‌ی دادگایی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی هه‌ده‌په، هودا كایا كرده‌وه.
ئه‌و سكاڵانامه 68 لاپهڕییهی کە له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری دیاربه‌كره‌وه له‌سه‌ر هودا كایا ئاماده‌كراوه، له‌لایه‌ن چوارمین دادگای سزای قورسه‌وه په‌سه‌ند كرا.
له سكاڵانامه‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه پارێزبه‌ندی هودا كایا هه‌ڵگیراوه و، دۆسیه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری سزای سه‌ربه وه‌زاره‌تی داد، به‌مه‌به‌ستی كاری پێویست ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری دیاربه‌كر كراوه.
له سكاڵانامه‌كه‌دا ئه‌و په‌یامانه خراوه‌ته‌ڕوو كه پێش رووداوه‌كانی 6-8ی تشرینی یه‌كه‌م له ماڵپه‌ڕی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری ناوه‌ندی گشتیی هه‌ده‌په بڵاوكراوه‌ته‌وه و، ده‌ڵێت "داوا له ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی كارگێڕی هه‌ده‌په ده‌كه‌ین كه ئێستا له كۆبوونه‌وه‌دایه، بانگه‌وازی به‌په‌له بۆ گه‌له‌كه‌مان بكات، بارودۆخی كۆبانێ زۆر هه‌ستیاره. به‌مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی هێرشه‌كانی داعش و هه‌ڵویستی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په بۆ گه‌مارۆخستنه سه‌ر كۆبانێ، داوا له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشتیوانی له‌وانه بكه‌ن كه چوونه‌ته سه‌ر شه‌قام"
هاوكات له سكاڵانامه‌كه‌دا داوای زیندانی 11 ساڵ و شەش مانگ بۆ 25 ساڵ زیندانی بۆ په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی هه‌ده‌په، هودا كایا ده‌كرێت.