Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نو‌عمان كورتوڵموش له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵ 7دا رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند و ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌درێژایی هه‌زار و 251 كیلۆمه‌تر سنووری نێوان توركیا له‌گه‌ڵ سووریا و عێراق، له‌ودیویه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بوونی نییه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه به‌ڵام باس له جوگرافیایه‌ك ده‌كرێت كه بۆته بوخچه‌یه‌ك، هه‌موو شتێك له‌خۆ ده‌گرێت. گوتیشی جگه له‌وه‌ی ناوچه‌كه بۆته مه‌یدانی ململانێی هێزه‌كان، هه‌زاران كه‌س كه به شه‌ڕخوازی بیانی ناو ده‌برێن، دێنه ناوچه‌كه و ده‌چنه ریزی داعشه‌وه.
كورتوڵموش درێژەی دایە و گوتی: "ئه‌گه‌ر له سووریا ئاشتیش به‌رقه‌راربێت، هیچ كه‌س هیچی به‌ده‌ستەوە نییه بۆ راگرتنی ئه‌وانه. بۆچوونمان وایه سەقامگیریی ئاشتی له سووریا به‌شێكی كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئومێده‌وارم ساتێك زووتر له سووریا ئاشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و رووسیا سه‌باره‌ت به سووریا كورتوڵموش گوتی: "ته‌نها رێككه‌وتنی ئه‌و 2 وڵاته به‌س نییه".
کورتوڵموش رایگەیاند: ''ئێمە باس لە سووریایەکی دابەشکراو دەکەین، ئەوەندە دابەش کراوە گوند و شارۆچکەشی جیا کراوەتەوە. با بەڕوونی ئەوە بڵێم، پێویستە هەموو لایەنەکان واز لەوە بهێنن کە دەڵێن 'لەو ناوچەیە ئەو کەسەی کە پیاوی منە با ببێتە دەسەڵاتدار'. ئایا بەشێوەیەکی راستگۆیانە دەمانەوێت گەلانی سووریا لە دیموکراسیدا بژین، یان نامانەوێت؟''.
هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە گوتی: ''لە سووریا شتێک دروست بووە بەناوی سوپای دیموکراتی سووریا کە لەگەڵ پەیەدە و هێزە چەکدارییەکەیدا کە یەپەگەیە هاریکاری دەکات و ژمارەیەک لە جەنگاوەرەکانیان عەرەبە. ئەمانە پەڕینەوە بۆ بەری خۆرئاوای فورات. لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە ئەوە راگەیانرا کە 'ئەگەر بپەڕنەوە ئەوبەر ئەوە هێرش دەکەینە سەرتان'. چی بوو؟ ئایا 'هێڵە سوورەکانی' پێشێلکرا؟'' کورتوڵموش رایگەیاند:
''ئەو زانیارییانەی کە لەبەردەستی ئێمەیە نیشان دەدات کە پەیەدە نەپەڕیوەتەوە خۆرئاوای فورات. ئەو چەکدارانەش چەند پەیوەندییان بە پەیەدەوە هەیە و چەندێک نیانە، ئەوە بابەتێکی دیکەی جێگەی مشتومڕە. تورکیا بەردەوامە لە هەستیارییەکانی لەوبارەیەوە، بەردەوامیش دەبێت لە هەنگاونان لە چوارچێوەی ئەو هەستیارییانەدا''.
ئەو هەروەها گوتی: ''ئێمە هەرگیز لە بوونی کوردەکان لە باکووری سووریا، لەبوونی برا کوردەکانمان ناڕەحەت نین، لە کۆتاییشدا کە سووریایەکی نوێ دامەزرا ئێمە لە بوونی نوێنەرایەتی سیاسی ئەوان ناڕەحەت نابین. ئەوان دواجار برای ئێمەن. لەمبەری سنوورەوە ئاکچەکەلەیە، لەوبەری سنوورەوە تەلئەبیەزە. ئەوەی کە ئێمە دژین ئەوەیە کە سووریا دابەش ببێت. دووەم شتیش کە ئێمە دژین ئەوەیە کە دەڵێن 'ئێمە لە سووریا ئەم ناوچانە پاک دەکەینەوە و ژمارەیەک کانتۆن بۆ خۆمان دادەمەزرێنین' کە پاکتاوێکی رەگەزییە. ئێمە کە دەڵێین خۆرئاوای فورات مەبەستمان ئەمەیە''.
کورتوڵموش لە کۆتاییدا دەڵێت: ''بەداخەوە لە ژمارەیەک ناوچەی عەرەبی کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی عەرەبە و بەشێکی تورکمانە، لە ژێر ناوی 'بەرەنگاری داعش دەبینەوە' پاکتاوی رەگەزی ئەنجام دراوە. ئەوەی کە ئێمە دژین ئەمەیە. ئەگینا ئێمە چەندین سەدەیە لەگەڵ برایانی کوردمان لەسەر ئەو خاکانە دەژین. لێگەڕین با ئەو کەسانەی کە خزمن لەسەر ئەو خاکە بژین. سەبارەت بە خۆرئاوای فوراتیش هەستیارییەکەمان بەو جۆرەیە کە پەیەدە بڵێت 'ئێمە لێرە کانتۆنێکی نوێ لێرە بۆخۆمان دروست دەکەین' و برا تورکمانەکانی ئەوێمان بەرەوڕووی سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی بکەنەوە. ئەمە زۆر بەڕوونی دەڵێم کە
تورکیا رێگە بە کارێکی لەو جۆرە نادات''.