Rewa Mahmut Hasan
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری چەند یەکێتییەکی تایبەت بە رۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی ئابووری و دیپلۆماسی، باسی لە دۆخی ئێستای تورکیا و راگەیاندنی باری نائاسایی کرد.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک کەس و لایەن هەوڵ دەدەن وابگەیەننە خەڵک کە راگەیاندنی باری نائاسایی بە واتای هەڵپەساردنی مافەکانی مرۆڤ دێت کە ئەوە هیچیان واتای نییە و لەڕاستیەوە دوورن.
کورتوڵموش لەبارەی باری نائاساییەوە گوتی: "ئەوانەی دەڵێن راگەیاندنی باری نائاسایی دژی رێککەوتننامەی ئەورووپایە بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئێمە پێیان دەڵێین ئێمەش وڵاتێکین کە ئەندام و لایەنگری رێککەوتننامەی ئەورووپان بۆ مافەکانی مرۆڤ. تورکیا بە بەکارهێنانی ماددەی ١٥هەمینی رێککەوتننامەی ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ باری نائاسایی راگەیاندووە، ئەوەیش بەواتای هەڵپەساردنی مافی مرۆڤ وپێشێلکردنی ئازادیەکان نایەت. ئەو دەستەواژە یاسایی-یە ئەمەیە. بە مەرجی جێبەجێ کردن و وابەستەبوون بە تەواوی مافەکانی ترەوە دەکرێت باری نائاسایی رابگەیەنرێت.فەڕەنساش بە پشتبەستن بەو ماددەیە باری نائاسایی راگەیاندووە. زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا کەباری نائاسایی رادەگەیەنن، پشت بەم ماددەیە دەبەستن کە هیچ کات ئاماژە بە پاشگەزبوونەوە لە دیموکراسی نایەت".