Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood
12 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2017
ئەنقەرە – AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش لەبارەی بڕیاری چەک پێدان بە یەپەگە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە، رایگەیاند "هەرگیز قبوڵ ناکەین چەک بەو گرووپە چەکداریانە بدرێت کە دوژمنی تورکیان".
کورتوڵموش لە ئیستانبوڵ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لەبارەی ویستی ئەمریکا بە پێدانی چەکی نوی بە یەپەگە، کورتوڵموش گوتی: "هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌ین وڵاتێك كه له 1952ه‌وه له‌نێو ناتۆدا هاوپه‌یمانمانه، ئێستا هاوكاریی چه‌ك پێشكه‌شی گرووپه چه‌كداره‌كانی دوژمنی توركیا بكات. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دۆخێكه له‌لایه‌ن توركیاوه قبوڵ كرا‌و نییە، سوود به ئاشتیی ناوچه‌كه‌ش ناگه‌یه‌نێت. بابڵێین رهققهتان له داعش پاككرده‌وه كه رێژه‌ی 100 لەسەدی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن و پهیهدهتان نارده شاره‌كه. په‌یه‌ده ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پاكتاوی نه‌ژادی. چۆن رێگری له‌و كێشه مرۆییه ده‌کەن و قه‌ره‌بووی ده‌كه‌نه‌وه؟".
کورتوڵموش گوتیشی: "وه‌ك چۆن به‌رگری له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و عێراق ده‌كه‌ین، به‌رگری له له‌ناوبردنی هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی سووریا و عێراق ده‌كه‌ین. به‌و واتایه‌ی به‌لای ئێمه‌وه داعش چه‌نده رێكخراوێكی تیرۆریستیی مه‌ترسیدار بێت، به‌هه‌مان شێوه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده رێكخراوێكی تیرۆریستیی مه‌ترسیدارن. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی دیكه‌مان له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌دوای ئاشتییدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وا نابێت هاریكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی‌دا بكه‌ن كه هه‌رچۆنێك بیانژمێریت 3-5 هه‌زار كه‌س ده‌بن، به‌ڵكو ده‌ڵێین ده‌بێت له‌گه‌ڵ توركیادا هاریكاری بكه‌ن كه تاكه وڵاتی ناوچه‌كه‌یه کە خاوه‌نی سه‌قامگیری ئابووریی و سیاسییه، ئه‌وه‌ش له‌رووی بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ خۆی ژیرانهترینه".