ئەنقەرە
ئەحمەد ئۆزاڵ، کوڕی سەرکۆماری کۆچکردوو (تورگوت ئۆزاڵ) قسەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA کرد لەبارەی پرسی گیانلەدەستدانی باوکی و تۆمەتبارکردنی دایکی لەو بارەیەوە.
ئەحمەد ئۆزاڵ لەبارەی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ژەنەڕاڵی خانەنشینکراو (لەڤەند ئەرسۆز) بەتۆمەتی کوشتنی تورگوت ئۆزاڵ گوتی "ئەو شتەی ١٩ ساڵە چاوەڕێمان دەکرد لەدواییدا کەوتە بەر دەستی دادگا، بەڵام ھێشتا لەنێو دەوڵەتی تورکیا ھێزی شاراوە بەکارەو زۆر بە باشی کاروباری خۆی ھەڵدەسوڕێنێ ، لەوباوەڕە نیم بەکێشەی (ئەرگەنەکۆن و باڵیۆ - تێڵا) کۆتایی بەبوونی ھێزی شاراوە بھێنرێ، چونکە ئەم ھێزە ھەمیشە ھەیەو خۆی دەسەلمێنێ، بۆیە بەتۆمارکردنی دوو سکاڵا و دوو دۆزگەریی بەئاسانی دواییان پێنایە".
ئۆزاڵ جەختیکردەوە ماڵباتی ئەوان ئەرسۆزی تۆمەتبارکراو ناناسن و تەنیا لە سەر شاشەی تەلەڤزیۆن بینیویانە، بەڵام گوتی ئەوان ١٩ ساڵە چاوەڕوانی رۆژێکی وان کە تۆمەتبار ببرێتە بەردەم دادگا.
لەبارەی تۆمەتبارکردنی دایکی (سەمرا ئۆزاڵ) بەژارخوارکردنی تورگوت ئۆزاڵ، ئەحمەد گوتی " ھێزی شاراوە لەتورکیا بەکارەو گوتویانە ھەر کەس خۆی ئێمەوە سەرقاڵ بکا، ئەوا منیش چی لە دەستمبێ دەیکەم و گرنگی رووداوەکان ناھێڵم. ئەوان ئەوەندە بەھێزن دەتوانن دوای دوو رۆژی دیکە تۆ بە کوشتنی ئەتاتورک تاوانبار بکەن، لەبارەی دەنگۆی ژاراویکردنی باوکم لەلایەن دایکمەوە، پرۆپاگەندەی گەواھیدەرانی ھێزی شاراوەیە تا ئێستا ھیچ جۆرە بریارێکی دادگا بۆ لێپرسینەوە لە دایکم پێشکەشی داواکاری گشتی نەکراوە".