ھەکاری
سەنتەری گەنجان لە شاری ھەکاری کێبڕکێیەکی یاری زۆرانبازیی رێکخست. یاریزانەکان بەپێی کێش و ئاستیان پۆلێن دەکرێن و رووبەڕووی یەک دەکرێنەوە. ٣٥ یاریزان بەشداریی ئەو کێبڕکێیە دەکەن.
پسپۆڕی وەرزشی لە بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری گەنجان لەھەکاری (حەکیم دەمیرجی) گوتی " ئەو کێبڕکێیە ھەلێکی زۆر باشە بۆ زۆرانبازان و ئەوانەی دەیانەوێ خۆیان تاقیبکەنەوە لەو بوارەدا".
لە کۆتایی کێبڕکێکەدا بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری گەنجان خەڵات بەسەر زۆرانبازاندا دابەشدەکات.