Metin Tokgöz,Hüseyin Kulaoğlu,Abdullah Tevge
29 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
کەشتییه‌كی تایبەت بەگهڕان به‌دوای نه‌وتدا كه درێژییه‌كه‌ی 115 مه‌تر و به‌رزییه‌كه‌ی 84 مه‌تره و ئاڵای دوورگه‌کانی بههامای بەرزکردووەتەوە، به‌گه‌رووی ئیستانبوڵدا تێپه‌ڕی و به‌و هۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك هاتوچۆکردنی كه‌شتییه‌كانی دیکە به گه‌رووه‌كه‌دا راگیرا.
کەشتییهکە كه كێشەکەی 36 هه‌زار 863 تۆنه و ناوی "Scarabeo 9"ه له یاڵۆڤاوه به‌ڕێكه‌وتووه و به‌ره‌و ده‌ریای ره‌ش ملی رێگای گرتووە.
به مه‌به‌ستی رێوڕشوێنی ئه‌منی، چه‌ندین به‌له‌می ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان یاوه‌ریی کەشتییهكهیان كرد له میانی تێپه‌ڕینیدا.
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه بتوانێت به‌ئاسانی به‌ژێر پردی گه‌رووی ئیستانبوڵدا تێپه‌ڕێت، به‌رزییه‌كه‌ی دابه‌زێنرا بۆ 58 مه‌تر.
راگه‌یه‌نراوه كه تێپه‌ڕبوونی کەشتییهكه به‌ته‌واوی له كاتژمێر سێ پاشنیوه‌ڕۆدا كۆتایی دێت و هاتوچۆکردن لە گه‌رووی ئیستانبوڵ ئاسایی ده‌بێته‌وه.