Hemın Othman Mohammed
10 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2016
كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری سوپای رووسیا، به گه‌رووی ئیستانبوڵدا تێپه‌ڕی.
كه‌شتی بارهه‌ڵگری "Vologna-50" كه سه‌ربه كه‌شتیگه‌لی یاریده‌ده‌ری سوپای رووسیایه، له ده‌ریای ره‌شه‌وه رووی له گه‌رووی ئیستانبوڵ كرد و به ده‌ریای مەڕمەڕهدا تێپه‌ڕی.
له كاتی تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه‌كه به‌له‌می پۆلیس و ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا تورکیا یاوه‌ریان ده‌كرد، هه‌روه‌ها له ئاسمانیشه‌وه هێلیكۆپته‌ر چاودێری کەشتییەکەیان دەکرد. به‌مه‌ش تیمه‌كانی پۆلیس تا تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كه رێوشوێنی ئه‌منیان گرته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش به‌دی كرا كه له كاتی تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه‌كه، له‌به‌شی پێشه‌وه و دواوه‌ی كه‌شتییه‌كه كارمه‌ندی سه‌ربازیی هه‌بوون.