Mohammed Baqi Hussein
28 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
ستافی ئه‌و كه‌شتییه سه‌ربازییه رووسییه‌ی کە له‌گه‌ڵ كهشتییهک کە ئاژه‌ڵی بارکردبوو له كه‌ناراوه‌كانی گه‌رووی ئیستانبوڵدا پێكیاندا، دوای رزگاركردنیان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ رووسیا.
78 كارمه‌ندی كه‌شتییه‌كه كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا رزگاركران، شه‌وی رابردوو به كاروانێك ئۆتۆمبێل گه‌یه‌نرانه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك.
فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له رووسیاوه به‌مه‌ستی بردنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كان گه‌یشتبووه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، سه‌رجه‌میانی برده‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
دوێنێ كه‌شتییه‌كی سه‌ربازیی رووسی له‌ئه‌نجامی پێكدادانی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كدا كه ئاژه‌ڵی باركردبوو له كه‌ناراوه‌كانی گه‌رووی ئیستانبوڵدا ژێرئاو كه‌وت و سه‌رنشینه‌كانی له‌لایه‌ن ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه رزگاركران.