İbrahim Halil Aktürk,Muhammet Ali Kemal
02 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2019
ئیستانبوڵ- AA
کەشتییە جەنگییەکانی تورکیا کە بەشدارن لە مانۆڕی نیشتمانی شین-٢٠١٩ کە هاوکات لە هەریەک لەو سێ دەریایەی دەوری تورکیایان داوە، بەڕێوەدەچێت، لە گەرووی ئیستانبوڵەوە تێپەڕین.
لە مانۆڕەکەدا کە هاوکات لە دەریای رەش، دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای ئیجە بەڕێوەدەچێت و ١٣٠ کەشتیی جەنگیی بەشداریی تێدا دەکەن، ئەو کەشتییە جەنگییە تورکییانەی کە ئەرکەکانیان لە چوارچێوەی مانۆڕەکەدا کۆتاییهاتووە، لە گەرووەکەوە ناوە ناوە تێپەڕ دەبن.
کەشتییە جەنگییەکان دوای تێپەڕینیان بەرەو دەریای رەش دەچن.