Abdullah Shukur
25 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا یاڵچن ئاکدۆغان لەبارەی کەوتنەخوارەی گوللەی تۆپ لە شاری کلیس داوای لە خەڵک کرد کە ھێمن و لەسەرخۆ بن. گوتیشی: "ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دوای رووداوەکە گونجاو نییە و چارەسەری کێشەکە ناکات. ئێمە وەک دەوڵەت لێرەین".
ئاکدۆغان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بینای پارێزگای کلیس ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی کلیس کرد و راشیگەیاند کە لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو ھاتووەتە شارەکە.
ئاکدۆغان گوتیشی: "دەوروبەری سەعات ٦ی ئێوارە سێ گوللە تۆپی دیکە کەوتە کلیس. لەم رووداوەش ھاوڵاتیەکمان گیانی لەدەستدا و ١٠ی کەسی دیکەش برینداربوون".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەمبارەیەوە زیاتر گوتی: "لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ھێزەکانی ئەمنی بە ھاویشتنی تۆپ وەڵامی ھێرشەکەیان داوەتەوە تا ئێستاش موداخەلەی ئەو شوێنە بەردەوامە کە گولە تۆپەکانی لێھاتووە".
ئاکدۆغان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خەڵکی کلیس کرد و ئاشکراشی کرد کە بەیانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی گشت رەھەندەکانی بابەتەکە دەکەن.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەی گوللەی تۆپ کە لە خاکی سووریاوە ھاوێژراوە، چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
ئاکدۆغان ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی گشت پێشگرییەکان و ھەنگاوە پێویستەکان لەوبارەیەوە دەکەن.