Mohammed Baqi Hussein
25 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2016
له 9ی كانوونی دووه‌مه‌وه توركیا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا پێنج هه‌زار و 330 هێرشی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش له سووریا ئه‌نجامداوه و 370 تیرۆریستی رێكخراوه‌كه‌ی كوژراون ھەروەھا له ئه‌نجامی 167 هێرشی ئاسمانیشدا 492 چه‌كداری داعش كوژراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی سه‌ربازییه‌وه وه‌رگیراوه، له 9ی كانوونی دووه‌مه‌وه، له چوارچێوه‌ی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه توركیا وه‌ڵامی هێرشه‌كانی داعشی داوه‌ته‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا له توركیاوه بۆ نێو خاكی سووریا پێنج هه‌زار و 330 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر داعش و 370 تیرۆریستی ئه‌و رێكخراوه‌ش كوژراون.
هاوكات 167 هێرشی ئاسمانیش له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامدا 492 چه‌كداری رێكخراوه‌كه كوژراون.