Zafer Fatih Beyaz
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "بە بەهێزکردنی کەشی متمانە و سەقامگیریی، لە ئامادەکاریی پێشکەوتنی گەورەترداین کە زیانەکان قەرەبوو دەکاتەوە".
دوای کۆبوونەوەی كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش بە گەلەکەی کرد.
لە گوتارەکەیدا ئه‌ردۆغان، باسی لە لێدوانەکانی سەرۆکی گشتیی جەهەپە کرد و، رایگەیاند: "ئه‌و به‌ناو سه‌رۆكی گشتییه كه بێتوانایه له‌وه‌ی به تیرۆریست بڵێ تیرۆریست، ره‌وانه‌ی هۆشمه‌ندیی ده‌نگده‌ری جه‌هه‌په و عیرفانی گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "كۆشكی شووشه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ژێر ناوی دیموكراسییدا سه‌ره‌تاییترین فاشیزم و له‌ژێر به‌رگی ئازادییدا دڕندانه‌ترین دیكتاتۆریه‌تیان به‌سه‌ر سته‌ملێكراواندا سه‌پاندبوو، به‌سه‌ریاندا ده‌ڕووخێت".
هەروەها ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان رایگەیاند: "لەبارەی ئەوەی لەم وڵاتەدا کێ سەرکۆمار هەڵدەبژێرێت تورکیا ئەو رۆژانەی تێپەڕاندووە کە داردهستهكان دیاری‌یان ده‌كرد كێ هه‌ڵده‌بژێردرێت".
ئەردۆغان کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر سیاسەتی جەهەپە و، رایگەیاند: "دیموکراسی تورکیا شایه‌نی ئه‌و عەقڵیەتی خه‌نده‌قه نییە کە وا دەزانێت سووکایەتی کردن بە گەل و نوێنەرانی سیاسەتە".
گوتیشی: "چەندە دڕندە دەبن با ببن، ناتوانن ببنە رێگر لەبەردەم وڵاتەکەماندا لەوەی شوێنی رەوای خۆی بگرێت لە شیرازه‌ی نوێی جیهانی، سیاسیی و ئابووریی كه سه‌رله‌نوێ پێكدههێرێتهوه".
ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەرکی دەستووریی سەرکۆمار کردەوە و، رایگەیاند: "وەک سەرکۆمار ئەرکی دەستووریمە هێزی یاسادانان، بەڕێوەبردن و دادوه‌ریی بجووڵێنم لە پێناو پاراستنی گەلەکەماندا بەرامبەر بەو مەترسییانە".
سەبارەت بەو سنوورداریانەی لە وڵاتەکەیدا پەیڕەو دەکرێت بەرامبەر پەتای کۆرۆنای نوێ، ئەردۆغان رایگەیاند: "لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان بۆ خوار ژمارەیەکی دیاریکراو، وەک لە پێشتردا کردوومانە بە دڵنیاییەوە سنوورداركردنهكان پلە بە پلە کەمدەکەینەوە".
هاوکات سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، ئاشكرایكرد کە بە پێی ئەو ریزبەندییەی دیاریکراوە، رۆژی پێنج شەممە یان هەیینی دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی کوتانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.