Dildar Baykan
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
لە ئەمریکا مشتومڕ دەکرێت لەبارەی لەسەرکارلادانی سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی کاراکردنی ٢٥هەمین ماددەی زیادکراوی دەستوور، کە بە بەرپرسیاری هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس دادەنرێت.
رەنگدانەوەی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپەوە لە میانی بەڕێوەچوونی دانیشتنی کۆنگرێس بۆ تۆمارکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی دووەمی ئەو وڵاتە، هێشتا بەردەوامە.
یەکێک لەو بابەتانەی پەیوەست بە هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس زۆرترین کات لە رۆژەڤدایە، ئەو بانگەوازانەیە کە ئاڕاستەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس دەکرێت بۆ کاراکردنی ٢٥هەمین ماددەی زیادکراوی دەستوور.
دوواین جاریش، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پیلۆسی، دوێنێ شەو لە نامەیەکیدا بۆ دیموکراتەکان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمڕۆ بانگەوازێک ئاڕاستەی پێنس دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە و، ئەوەشی خستووەتەڕوو ئەگەر پێنس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەنگاو نەنێت دەست دەکەن بە پێواژووی دوورخستنەوەی ترهمپ لە دەسەڵات.