Mazın Asad
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
ئیزمیر
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر ئاگاداربن لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا ئەو ھێرشانەی زیادیان کردووە بە ئاراستەی تێکدانی سەقامگیرى و ئەمنین. لەبەرامبەر ئەمەدا ھیچ کات نەکەوتووەتە ناو ئەو یاریانەی دەخوازن سەرنج و وزەی تورکیا گەشە نەکات و پێشنەکەوێت و دووربکەوێتەوە و بە شتی لاوەکیەوە سەرقاڵ بکرێت و بەردەوام خەمی ئەمنی ھەبێت و ناشکەوینە ئەو یاریانەوە و تێکیان دەشکێنن".
سەرکۆماری تورکیا لە گوتارێکی لە رێوڕەسمێک لە شاری ئیزمیر رایگەیاند: "دڵنیابن، گەلی تورکیا وەک چۆن لە ١٥ی تەمووزدا بە دڵ و گیان بۆ سەربەخۆیی و ئایندەی ئەو وڵاتە ھەستی نیشتیمانپەروەری خۆیان نیشاندا، بۆ بونیاتنانی داھاتوو ھەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ و بەرامبەر ئەوانەدا دەوەستێتەوە کە ھەمان مەترسی دروست دەکەن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "کاتێک بۆمب ئاراستەی کلیس دەکرێت دەڵێن 'کوا حکوومەت، لەکوێیە دەوڵەت'. کاتێکیش بەرەنگاری ئەوانە دەبینەوە کە بۆمب ئاراستەی کلیس دەکەن، ئەو کات دەڵین 'ئەرێ ئێمە جیهان رزگار دەکەین'. ئەوانە کەسانێکی چەند بێئاگان. بەدڵنیاییەوە بەرەنگاری تیرۆریستان دەبینەوە. خۆ ئێمە لەخۆوە هەر لەسەرەتاوە نەمانگوتووە 'ناوچەیەکی ئارامی داماڵڕاو لە تیرۆرمان دەوێت'. بەڵام گوتمان هێدی بن هێدی بن تێنەگەیشتن. ئێمەش گوتمان مادام "ئێمە تەنها لە ناوەوەی وڵات نا، لە دەرەوەش بەرەنگارییان دەبینەوە'. ئێستا زۆری نەماوە ئەلباب رزگار بکرێت، هێزە ئەمنییەکانمان لەگەڵ سوپای سووریای ئازاد پێکەوە ئەلباب رزگار دەکەن".