Ömer Yasin Ergin
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
دیاربەکر - AA
هاوسەرۆکی هەدەپە، پەروین بوڵدان، لە شاری دیاربەکر، بەشداری پانێڵی "سیستمی هاوسەرۆکی لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ" کرد و لە میانەی گوتارێکدا باسی لەوە کرد کە پێویستە ژنان لە سیسەتدا رۆڵێکی چالاکیان هەبێت.
بوڵدان، جەختی لەوەش کردەوە ئامانجیانە لە سیاسەت و ژیاندا یەکسانی تەواو بۆ ژنان دەستەبەر بکەن و رایگەیاند: "پێویستە ژن لە ناوەندەکانی بڕیاردان رۆڵی گرنگ و چالاکی هەبێت. ژن تەنها دەنگدەر نییە، بەڵکو پێویستە لە هەمان کاتدا بەیەکسانی هاوشێوەی پیاو هەر لە مەڵبەندەکانی ناو پارتەوە تا پەرلەمان و سەرۆکایەتی شارەوانییەکان خۆی کاندید بکات و هەڵبژێردرێت. مێژووی خەباتی ئێمە بەم شێوەیە دەستیپێکرد. تەنها پارتێک کە هەموو بەرپرسیارییەتییەکانی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەی گرتۆتە ئەستۆ، پارتی دیموکراتی گەلانە".
هاوسەرۆکی هەدەپە باسی لەوەش کرد کە پێویستە هەمووان ببینن و بزانن سیاسەت بەبێ ژن نابێت و رایگەیاند: "ئێمە رۆژبەرۆژ دژ بە هەموو فشار و سنووردارکردنەکان بۆسەر پارتەکەمان و ژنان بەهێزتر دەبین. لەمڕۆدا بووینەتە هێزێکی پێکهێنەری دەسەڵاتی دیموکرات. پێویستە بەباشی ئەم هێزەی ئێمە بزاندرێت و هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ سەرکەوتنمان".